لە هەولێر دوو ئۆتۆمبێل كەوتنە ئاوەڕۆیەكەوە

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی سەرجەم پێداویستییەكانی سەلامەتی و هێمای ئاگاداركردنەوەی شوێنی كاركردن، شریت، فسفۆر، گلۆپ و بەربەست لە شوێنی كاركردن دانراوە، لەسەر رێگای هەولێر-پیرمام لە كەمتر لە پێنج كاتژمێردا دوو ئۆتۆمبێل خۆیان بە بەربەست و شریتەكاندا داوە.

راشیگەیاند، “ئۆتۆمبێلی یەكەم لە بەرەبەیاندا خۆی كێشاوە بە بەربەستەكاندا كە هۆكارەكەی خێرایی زۆر و بێئاگایی بووە كە خۆی كێشاوە بەپارچە كۆنكرێتەكاندا لە دوای بڕینی سەرجەم ئاگادارییەكان، ئۆتۆمبێلی دووەمیش لە دوای ئەو هاتووە و بەهەمان شوێنی بەردە لادراوەكە كەوتووەتە ناو ئاوەڕۆكەوە و رووداوەكە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانی ماددیی زۆری بە ئۆتۆمبێلەكان گەیاندووە بۆیە تكایە ئاگاداربن لە كاتی شۆفێریكردندا”.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستان ئامانجی سه‌ره‌کیی هه‌موومان بێت

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی بڕیارێكی نوێی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share