هێرشكرایە سەر شەزا

شەزا حەسون، كچە گۆرانیبێژی عێراقی سەردانی شوێنی تەقینەوەكانی پێنجشەممەی ڕابردووی بەغداد-ی كرد و ئەوەش كاردانەوەی توندی خەڵكی لێكەوتەوە.

شەزا ڤیدیۆیەكی لە پێگەی ئینستاگرام بڵاوكردەوە و تیایدا دەركەوتووە سەردانی گۆڕەپانی “تەیەڕان”ی كردووە، ئەو شوێنەی دوو تەقینەوە خۆكوژییەكەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووی تیادا ئەنجامدرا و بوونەهۆی كوژرانی 32 كەس و برینداربوونی 110 كەسی تر.

شەزا هاوخەمی بۆ قوربانییەكان دەردەبڕێت و دەڵێت، “بازاڕی كۆنە بازاڕی هەژارانە و شمەكی سادەی تیادا دەفرۆشن بۆ ئەوەی نان پەیدابكەن.. خودا لێیانخۆشبێت…”

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكە، شەقامی عێراقی كاردانەوەیەكی توندی بەرانبەر بە شەزا نواند و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ڕوبەڕووی شەپۆلێكی بەرفراوانی ڕەخنە و توانج كرایەوە.

ڕەخنەگران نیگەرانن لە شێوازی دەركەوتنی ئەو كچە گۆرانیبێژە و دەڵێن، “نەدەبوو بە جلی ڕەنگاوڕەنگەوە بچێتە سەردانی شوێنی تەقینەوەكان، بەڵكو پێویست بوو وەك ڕێزێك بۆ خوێنی قوربانییەكان كە هێشتا بە شەقام و شۆستەكانەوەیە، شەزا پۆشاكی ڕەشی پۆشیبا.”

 

بابەتی پێشتر

یەكەم ڕەشپێست بۆ وەزیری بەرگریی ئەمریكا كاندیدكرا

بابەتی دواتر

ئەمریكا بەرنامەی وەرگرتنی كۆچبەرانی عێراقی هەڵدەپەسێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share