وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی قەزای مەخموری كرد

وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی قەزای مەخموری كرد و بڕیاریدا كامێرای حەراریی و پێداویستیی لۆجیستی بۆ هێزە ئەمنییەكان لە سنوورەكە دابینبكات.

ئەمڕۆ شەممە، سابت محەمەد وەزیری بەرگریی عێراق بە یاوەریی ژمارەیەك لە فەرماندە و ئەفسەرانی وەزارەتەكەی سەردانی قەزای مەخموری كرد و بارەگای فەرماندەیی فرقەی 14ی پیادەی بەسەركردەوە فەرمانیكرد بە دابینیكردنی پێداویستیی لۆجیستی و كامێرای حەراریی و سەرجەم ئەو پێداویستییانەی كە فەرماندەیی فرقەی 14ی پیادە پێویستیان پێیەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی باندە لەشفرۆشییە ئێرانییەکەی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، زەهرا سدیقی هەمەدانی کە بە تاوانی بە قاچاخبردنی کچانی ئێرانی بۆ هەولێر دەستگیرکرابوو، سەرۆکایەتیی باندێکی…
Total
0
Share