خواردنەوە ئەفسوناوییەكە… چای سەوز دژ بە زەهایمەرە

ئایا چای سەوز دەتوانێت هاریكاریی تووشبووان بە زەهایمەر بكات؟ توێژینەوەیەكی ئەمریكی گەیشتووەتە ئەنجامێكی باش لەبارەی سوودی ماددەیەك كە لە گەلاكانی چای سەوزدایە. بەڵام ماددەی دیكە هەیە كە لە توێكڵی ترێ و لە فستق و بلوبێریدا هەیە و سوودی گەورەی هەیە.

زەهایمەر بە یەكێك لە نەخۆشییە بڵاوەكانی پیری دادەنرێت. بە تەنها لە ئەڵمانیا نزیكەی 1.8 ملیۆن كەسی تووشبوو بە یەكێك لە نەخۆشییەكانی لەبیرچوونەوە هەن. زۆرینەیان بە دیاریكراوی تووشبووی زەهایمەرن. نەخۆشییەكی باو كە تائێستا چارەسەری نییە. تەنها ئەو توێژینەوە نوێیە نەبێت كە هیوایەك دەبەخشێت لەبارەی ماددەیەك كە لە چای سەوزدایە.

زەهایمەر، یەكێك لە نەخۆشییەكانی بیرچوونەوەیە، تیایدا مێشك ناتوانێت بەشێوەی ئاسایی كاربكات. تووشبووانی زەهایمەر كێشەیان هەیە لە یادەوەری، بیركردنەوە و هەڵسوكەوت. لەكاتێكدا نیشانەكان لە سەرەتادا زۆر نین، بەڵام دواتر لەگەڵ زیادبوونی نەخۆشییەكەدا دەردەكەون، خێرایی زیادبوونی نەخۆشییەكە لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگۆڕێت.

نەخۆش توانای بیركردنەوەی تێكدەچێت، ناتوانێت زیاتر لە ئەركێك رابپەڕێنێت، ناتوانێت ئەو كارانە بكات كە پێشتر زۆر بە ئاسانی ئەنجامیدەدان. ئەستەم دەبێت بۆی شوێن، خەڵك و رووداوەكانی بیربێتەوە، شتەكان تێكەڵ دەكات. هەروەك كێشەی لە زماندا دەبێت، نەك تەنها دەربڕین، بەڵكو لە نووسینیشدا لە زۆرێك لە نەخۆشەكاندا.

لە قۆناغەكانی داهاتوودا نیشانەی دەروونی و گۆڕانی هەڵسوكەوتی بەسەردادێت. تووشبووان هەست بە ترس دەكەن بێ بوونی هیچ بیانوویەك، دەبنە كەسانی نەرێنی یان دوژمنكار، گۆشەگیر و بێهیوا.

لەماوەی سێ دەیەی رابردوودا توێژینەوە و كاری زانستیی پزیشكی زۆركراون بۆ گەیشتە چارەسەری نەخۆشییەكە، نوێترینیان ئەو توێژینەوەیە كە تیمێكی ئەمریكی بە سەرۆكایەتی دانا كارینس لە گۆڤاری (Free Radical Biology and Medicine) بڵاویانكردووەتەوە و تیایدا توێژەران تاقیكردنەوەیان لەسەر چەندین ماددەی جیاواز كردووە، كە دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی كەڵەكەبوونی ئەوەی ناودەبرێت بە “تابلۆكانی پیری”.

ئەم تابلۆیانەی پیری چەند ناوچەیەكن لە مێشكدا كە بەشێوەیەكی بنەڕەتی دەگۆڕێن و نەخۆشییەكە دروستدەكەن. ئەوەی مایەی سەرنجە لەم تاقیكردنەوەیەدا ئەوەیە كە كاتیشین، كە پێكهاتەیەكی رووەكییە و بۆ نمونە لە گەڵاكانی چای سەوزدا هەیە، دەتوانێت بەرەنگاریی دروستبوونی تابلۆكانی پیری بكات.

كاتیشین توانایەكی كاریگەری دژ بە زەهایمەر هاوشێوەی كاریگەریی “دژە ڤایرۆس” هەیە. زانایان دەڵێن كاریگەرییەكەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە خاودەكاتەوە، رەنگیشە لە بنەڕەتدا رێگری لە تووشبوون پێی بكات، وەك ئەوەی سایتی (ئینفرانكن) بڵاویكردووەتەوە.

هاوشانی كاتیشین، توێژەران تاقیكردنەوەیان بۆ 20 پێكهاتەی دیكە كردووە، كە هەندێكیان هەمان كاریگەریی ئەو ماددەیەیان هەبووە.

دووەم ماددەی كاریگەر ریسفیراترۆل-ە، كە جۆرێكە لە ڤینۆلاتی سروشتی، كە بە دژە پیربوون دادەنرێت، ئەم پێكهاتە رووەكییە بە بڕێكی كەم لە توێكڵی دەنكی ترێ، بلوبێری، رەشكە، توتڕك، شەراب، عەلی بابا، فستق و كاكاودا هەیە.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ریسفیراترۆل و كاتیشین هەمان كاریگەرییان هەیە، بەڵام هەر ئەو دوو ماددەیە نییە، بەڵكو چەندین ماددەی دیكەش هەن كە دژ بە تابلۆكانی پیربوونن وەك كركۆمین كە لە (زەردەچەوەدا هەیە) لەگەڵ ماددەی سیتیكۆلین و دەرمانی چارەسەری شەكرە كە پێی دەوترێت میتفۆرمین.

بابەتی پێشتر

دادگای توركیا سزای زیندانیی هەتایی كاڤالای پەسەندكرد

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەك لە كارەبای سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە مەترسیی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ زیاددەكات

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد، بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە جیهاندا پێشبینیدەكرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكان تا ساڵی 2070 زیادبكاتـ، هۆشداریدەدرێت  بەو هۆیەوە…
Total
0
Share