تەندروستیی ئەمریکا سەرچاوەی نەخۆشییە نادیارەکەی جگەری منداڵانی ئاشکراکرد

دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکا لەسەر بنەمای شیکارکردنی ئەو منداڵانەی تووشی هەوکردنی توندی جگەر بوون لە ئەمریکا سەرچاوەی ئەو هەوکردنەی ئاشکراکرد، دەکرێت هۆکارەکەی ڤایرۆسێکی ڕژێنی بێت، بەڵام تائێستا دڵنیا نین لەوەی ئەوە هۆکاری ڕاستەقینەکە بێت.

ڤایرۆسە ڕژێنییەکان بەوە ناسراون بە نیشانەکانی کێشە لە هەناسەدان، هەوکردن و تەنانەت کێشە لە کۆئەندامی هەرس.

هەوکردنی جگەر لە منداڵاندا تەنها لە ئەمریکا نییە، بەڵکو دەیان حاڵەت لە وڵاتانی ئەوروپا تۆمارکراوە، نەخۆشییەکە لەگەڵ نادیاریی هۆکارەکەی مەترسیی بوونی بە پەتایەکی نادیار لەناو منداڵاندا دروستکردووە.

ناوەندی کۆنترۆڵ و چاودێریکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، دەکرێت یەکێک لە ڤایرۆسە ڕژێنییەکان هۆکاری ئەو نەخۆشییە بێت، بەڵام بەردەوام بەبن لە توێژینەوە لەبارەی هۆکارە ژینگەییەکانی دیکەش.

CDC ڕوونیکردووەتەوە، ئەو ڤایرۆسە ڕژێنییەی ئەکرێت هۆکاری نەخۆشییەکە بێت ئەگەری هەیە “ڤایرۆسی جۆری 41” بێت، کە هۆکاری هەوکردنی توندیشە لە گەدە و ڕیخۆڵەکان.

ڤایرۆسە ڕژێنییەکان یەکێکە لەو هۆکارانەی دەبنەهۆی هەوکردنی جگەر، بەڵام هۆکاری زۆری تووشبوونی منداڵان بە هەوکردنی جگەر بەهۆی کێشە و لاوازییە لە کۆئەندامی بەرگرییاندا.

زۆرینەی ئەو منداڵانەی ئێستا تووشی هەوکردنی جگەر بوون لە تەمەنی یەک ساڵ تا شەش ساڵاندان، بەشێک لەو منداڵانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون بەهۆی خراپی دۆخیانەوە پێویستییان بە چاندنەوەی جگەر.

لەنێوان حەوت لەو کەسانەی ڤایرۆسی ڕژێنییان هەبووە و تووشی هەوکردنی جگەر بوون، پێنج لەوانە “لەجۆری 41” بوون.

ناوەندەکە بەدووری ئەزانێت هۆکارەکانی دیکەی وەک، کۆرۆنا و ڤایرۆسەکانی هەوکردنی جگەری A، B و C هۆکاری هەوکردنی جگەر بن لە منداڵاندا.

بابەتی پێشتر

ئەنفلۆنزای باڵندە گواسترایەوە بۆ مرۆڤ و یەكەم تووشبوو تۆماركرا

بابەتی دواتر

هەولێر.. پێنج تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەرتی تەندروستیی ئەفغانستان لە قەیراندایە.. پزیشكی بێمووچە و نەخۆشخانەی بێدەرمان

دوای مانگێك لە كۆنترۆڵكردنی ئەفغاستان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، كەرتی تەندروستی لەو وڵاتە بەرەو هەرەسهێنان دەچێت، نەخۆشخانەكانیش بێدەرمان و…
Total
0
Share