له‌ هه‌ولێر ژنێك شەش منداڵی به‌ سكێك بوو

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر ڕایگەیاند، ژنێكی تەمەن 22 ساڵ، بە سكێك شەش منداڵی بووە، كە پێنج كوڕ و كچێكن.

دكتۆره‌ شادان موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر، لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دایکەکە خەڵکی هەولێرە و تەمەنی 22 ساڵە، بە یەکجار شەش منداڵی بووە، پێنجیان کوڕ و ئەوەی دیكەشیان كچە.

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر ئاشكراشیكردووە، ته‌ندروستیی منداڵەكان جێگیر نییه‌، بەهۆی ئەوەی به‌ پێنج مانگ و نیوی له‌دایكبوون.

بابەتی پێشتر

بۆچی دی یۆنگ لە یارییە گەورەکاندا هیچ کاریگەرییەکی نییە؟

بابەتی دواتر

بۆ گەیشتن بە خۆشەویستەكەی وازی لە ناسناوی شاهانە و 1.3 ملیۆن دۆلار هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share