دادگای توركیا سزای زیندانیی هەتایی كاڤالای پەسەندكرد

عوسمان كاڤالا

دادگای پێداچوونەوەی توركیا پاڵپشتیی ئەو بڕیارەی دادگای كرد كە دەرهەق بە عوسمان كاڤالا-ی بەرهەڵستكاری دیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆكی توركیا دەرچووە، كە بریتییە لە سزای زیندانی هەتاهەتایی و بووە هۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و رۆژئاوا.

لە نیسانی رابردوو سزاكە بەسەر عوسمان كاڤالا-ی چالاكوان لە بوارە خێرخوازییەكان و لەدایكبووی پاریس-دا سەپێندرا، سزاكە بریتییە لە زیندانی هەتایی بەبێ ئەوەی بتوانێت سوودمەندبێت لەهەر لێبوردنێك. ئەمەش پاش ئیدانەكردنی بە هەوڵدان بۆ رووخاندنی حكومەت لەڕێی پارەداركردنی ناڕەزاییە میللییەكان لە ساڵی 2013دا.

لەهەمان دۆسیەدا سزای حەوت كەسی دیكە درا بە زیندانیكردن بۆ ماوەی 18 ساڵ بە تۆمەتی بەشدارییان لە هەوڵی روخاندنی حكومەتەدا كە ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكرد لە سەردەمی ئەوەی ناودەبرێت بە “ناڕەزایەتییەكانی گیزی” لە ئەستەنبوڵ.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی توركی دادگای پێداچوونەوە رایگەیاندووە، بڕیارەكەی دادگا لە نیسانی رابردوو “گونجاوە لەگەڵ یاسا”دا.

دادگاییەكەی كاڤالا ساڵانێكی زۆری خایاند و كاریگەریی نەرێنی لەسەر پەیوەندییە ستراتیژییەكان دروستكرد، لەنێوان توركیای ئەندامی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و هاوپەیمانە رۆژئاواییەكانی لەوەتەی دەستبەسەركردنییەوە لە تشرینی یەكەمی 2017دا.

ئەوكات كاڤالا بەوە ناسرابوو كە خاوەنكارە و بەشێك لە سامانەكەی بۆ بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری و پرۆژەكان لە بەرژەوەندیی توركیا بەرامبەر ئەرمینیا-ی ركابەری خەرجدەكات.

بەڵام ئەردۆغان سووربوو لەسەر ناوبردنی كاڤالا بەوەی بەكرێگیراوێكی چەپی جۆرج سورۆس-ی ئەمریكی و لەدایكبووی هەنگاریایە، تۆمەتباریشیكرد بە وەرگرتنی پارە لە دەرەوە بۆ رووخاندنی حكومەت.

لەو چێوەیەدا تۆمەتی پاڵپشتیی دارایی بۆ ناڕەزاییەكانی ساڵی 2013ی لە توركیا رووبەڕووكرایەوە، كە شیكاران دەڵێن كاردانەوە بووە بۆ هەستی زیاتر سەركوتكارانەی ئەردۆغان لە نیوەی دووەمی ماوەی دەسەڵاتدارێتیدا لە توركیا كە بۆ ماوەی دوو دەیە درێژەی كێشا.

دادگا بێتاوانی سەلماند و لە شوباتی 2020دا ئازادیكرد، بەڵام جارێكی دیكە پۆلیس دەستبەسەریكرد بەرلەوەی بگەڕێتەوە بۆ ماڵەكەی و بۆلای هاوسەرەكەی.

دواتر دادگایەكی دیكە تۆمەتی تێوەگلان لە هەوڵی كودەتا دژ بە ئەردۆغان-ی رووبەڕوو كردەوە كە لە ساڵی 2016دا لە توركیا روویدا، لەمیانەیدا زیاتر لە 250 كەس لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە دەستگیركران.

لە كۆتاییدا دوو تۆمەت ئاراستەی كاڤالا كران، كە دواجار دادگا ئیدانەیكرد بەو تۆمەتەی لە ساڵی 2020دا بێبەری كرا لێی.

پێشتر ویلایەتە یەكگرتووەكان “نیگەرانی قوڵی” لەبارەی بڕیارەكەی دادگا دەرهەق بە كاڤالا نیشاندا، لەكاتێكدا ئەڵمانیا داوایكرد بەپەلە ئازادبكرێت.

توركیا ئەو بڕیارەشی پشتگوێخست كە لەلایەن دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەرچوو و تیایدا داوای ئازادكردنی كاڤالا دەكات.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە شارەوانیی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

خواردنەوە ئەفسوناوییەكە... چای سەوز دژ بە زەهایمەرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان كرا

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژى به‌رده‌وامى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ كرا ‏و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌رۆدغان…
Total
0
Share