توێژینەوەیەک: خواردنی ماسی دەریایی بەرگریی مرۆڤ بەرامبەر فشاری دەروونی زیاددەکات

پسپۆڕێکی زانستی خۆراکی رووسی رایگەیاند، ماسی دەریایی ئۆمیگا 3 لەخۆدەگرێت، کە ماددەیەکی خۆراکی گرنگە مێشک پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی باشتر کاربکات و بەرگریی مرۆڤ بەرامبەر فشاری دەروونی زیاددەکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تاسی رووسی، د.میخائیل گینسبۆرگ، پسپۆڕی زانستی خۆراک، رایگەیاند، ماسی دەریایی بەرگریی مرۆڤ بەرامبەر بە فشاری دەروونی زیاد دەکات، چونکە ترشی چەوری ئۆمیگا 3ی تێدایە، کە مێشک پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی باشتر کاربکات.

ئاماژە بەوەش دەکات، جگە لە ماسی دەریایی، ئۆمیگا3 لە تۆوی کەتان و زەیتی گوڵەبەڕۆژە و گەنمەشامی و شیرینیدا هەیە، کە بەسێوەیەکی بەرفراوان رۆژانە بەکاردەهێنرێن، بەڵام زۆر جار بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانە ئاستی دڵەراوکێ زیاددەکەن.

ئەو پزیشکە دەڵێت، “ئەگەر بمانەوێت زیاتر بەرگریمان بەرامبەر دڵەڕاوکێ هەبێت، باشترە لانیکەم لە خۆراکی رۆژانەماندا زەیتی گوڵەبەڕۆژە بگۆڕین بە زەیتی گوێزی هندی یان زەیتی زەیتوون”.

 

بابەتی پێشتر

هەناردەی مریشکی بەرازیلی لە ساڵی 2023 ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

بانکی رافیدەینی عێراق چەند رێنماییەکی لەسەر کارتی بانکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share