ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنا لە هەرێم

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 287 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، 13 كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 287 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 158 كەس توشبوون، كەمترین ڕێژەی توشبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە كە 7 كەسن”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەوماوەیەدا 13 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە كە سێ توشبوویان لە هەولێر و دوو توشبوو لە سلێمانی، پێنج كەسیش لە پارێزگای دهۆك و لە پارێزگای هەڵەبجەش یەك كەس و لە ڕاپەڕین یەك كەس و لە گەرمیانیش یەك كەس”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 163 كەس.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: داوا لە خەڵك دەكەین لە مەترسی ئەم دۆخەی كوردستان تێبگەن

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ سیاسەتێکی یەکگرتووی نیشتیمانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share