تەندروستیی سلێمانی: لە یەک مانگدا 466 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانە پسپۆڕییەکانی سلێمانی ئەنجامدراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاندووە، لە ماوەی یەک مانگدا 466 بوژانەوەی دڵ ئەنجامدراوە و هەزار و 381 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵیان کردووە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە مانگی رابردوودا لە 1 بۆ 31/3/2023 هەزار و 381 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە پسپۆڕییەکانیان کردووە، 693 نەخۆش داخڵکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ماوەیەدا (466) بوژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە، ( 31) نەشتەرگەریی دڵ، ( 378) قەستەرە، (192) باڵۆن و (4) پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجامدراوە.

مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ (252) پشكنینی سیتی سكان و (303) ئیكۆ و( 310) هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە و( 113 )چارەسەری سروشتی كراوە و( 127) تیشك گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری تەندروستیی میسر گیانیلەدەستدا

وەزیری پێشووی تەندروستیی میسر بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ گیانیلەدەستدا. ئەحمەد عیمادەدین رازی وەزیری پێشووی تەندروستیی…
Total
0
Share