هەواڵێک بۆ دایکان: شیری تەواوکەری خۆراکی کاریگەریی لەسەر گەشەی زیرەکیی منداڵ نییە

لەتوێژینەوەیەکی نوێدا بۆ ئەو منداڵانەی شیری دەستکردی پاڵپشتیی خۆراکییان پێدەدرێت، ئەنجامەکانی بۆ دایکان مایەی نیگەرانییە چونکە ئەنجامەکان دەریدەخات ئەو جۆرە شیرانە گەشەی زیرەکی و ژیریی منداڵ زیادناکات.

توێژەرانی زانكۆی كۆڵیدج لە لەندەن، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی منداڵ و مێردمندڵانی تەمەن 11 – 16 ساڵیان شیكردووەتەوە و بەراوردیانكردوون بە ئەنجامەكانی ئەو منداڵانەی شیری دەستكردی ئاسایی دەخۆنەوە.

ئەنجامەکان بۆ دایکان سەرسوڕهێنەر بوون کە دەریخستووە، ئەو شیرانەی تەواوکەری خۆراکین و بۆ گەشە دەدرێت بە منداڵ هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ شیرە دەستکردە ئاساییەکان.

پسپۆڕان ئاشکرایانکردووە، ئەنجامی توێژینەوەکەیان دەریخستووە کە هەر جیاوازییەک لە پێکهاتەی شیرە دەستکردەکاندا کاریگەریی نابێت لەسەر گەشە و ئاستی زیرەکیی منداڵ.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی توێژینەوەکانی پێشوو، ئەو شیرە دەستکردانەی بە پرۆتین و کاربۆهیدرات و چەورییە سودبەخشەکان دەوڵەمەندکراون دەکرێت ڕۆڵیان هەبێت لە گەشەی مێشکی منداڵدا.

بابەتی پێشتر

ئامانج بنكەیەكی توركیا بووە.. سێ مووشەک ئاراستەی ناحیەی قەسرۆک کران

بابەتی دواتر

ڕەوتی سەدر: لەگەڵ دەوڵەتی یاسا ناكۆك نین، بۆچوونمان جیاوازە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share