له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن تا خۆیان ڤاكسین بكه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێرئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، لە ڕۆژانی پشووەکانی سەری ساڵ لە 25/12/2021 تاوەکو 1/1/2022 بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە پێشوازی ئەو هاوڵاتییانه‌ دەبن، کە دەیانەوێت خۆیان ڤاكسین بكه‌ن.

ته‌ندروستیی هه‌ولێر هاوڵاتییانى سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکاتەوە، کە تیمی جێگر بەشێوەی ئێشکگری لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لە ئەرکدا دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی خنکانی گەنجێک سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر دۆسیەی خنکانی هاووڵاتییەک، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەلانی سەر بە بەشی پۆلیسی شارباژێڕی بەڕێوەبەرایەتیمان،…
Total
0
Share