بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت، باراندەبارێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی باكوور هەوردەبێت و لە ناوچەكانی باشووری خۆرئاوا نمەباران دەبارێت.

بەپێی راگەیەندراوی كەشناسی، رۆژی چوارشەممە لە هەرێمی كوردستان و هەندێك ناوچەی باكوور بارانی پچڕپچڕ دەبارێت و لە ناوچەكانی خۆرهەڵات هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت، هاوكاتی ئەوەش پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی عێراق پێشبینیكردووە رۆژی هەینی ئاسمانی هەرێم هەوربێت و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بارانببارێت، بەڵام رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و كەش زیاتر سارددەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵ نییە

بابەتی دواتر

سودانی دەچێتە دەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share