ئیتالیا بەرزترین پلەی گەرمای 250 ساڵی رابردوو تێدەپەڕێنێت

دەزگای پاراستنی ژینگەی ناوچەیی لە ئەوروپا رایگەیاند، لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا بەرزترین پلەی گەرمای پێوانەیی تۆمارکراوە کە تێکڕای پلەی گەرمیی رۆژانەی 33 پلەی سەدییە.

ئاژانسەکە رایگەیاندووە، میلانۆ گەرمترین رۆژەکانی تێدەەڕێنێت لەدوای ساڵی 1763وە.

بەپێی ئەو ئاژانسە ژینگەییە، “بەرزترین پلەی گەرمیی تۆمارکراو لە میلانۆ لە 11ی ئابی 2023دا بووە کە پلەی گەرمی 32.8 پلەی سەدی بووە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، هەروەها رۆژانی 23 و 24ی ئاب گەرمترین رۆژەکانی ئەم هاوینە بوون لە سەرانسەری میلانۆدا.

سەرەڕای ئەوەش ئاژانسەکە دەڵێت، پلەکانی گەرما لە چەند شارۆچکەیەکدا لە 40 پلەی سەدی زیاتر بووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “شەپۆلی گەرما خەریکە کۆتایی دێت، چاوەڕێدەکرێت رەشەبا و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە نێوان 10 بۆ 15 پلەی سەدی تۆماربکات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوتکەی ئاووهەوا بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و دانانی سندوقێک بۆ زیانەکان کۆتاییهات

 وڵاتانی بەشدار لە لوتکەی ئاووهەوا ڕێککەوتنێکی گشتگیریان بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا واژووکرد و بڕیاریشیاندا سندوقێکی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی…
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات، سبه‌ینێ پێنجشەممە باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی…
Total
0
Share