شارەوانیی سلێمانی رێنماییەكانی بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركردەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، رێنماییە نوێیەكان بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركرایەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی ئاسانكاریكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و رێكخستنەوەی تەواوی كارەكانی جۆرەكانی مۆڵەت، خۆشبەختانە، دوای چەندین مانگ كاركردنی تیمی ئەندازیاریی بەش و جۆرە جیاوازەكانی مۆڵەت، نووسراو ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە دەستخۆشییەوە بە هەوڵ و ماندووبوونی هەموو لایەك رێنماییەكان لەلایەن وەزارەت و ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانییەوە پەسەندكران و جێی خۆیەتی، ئاماژە بەوەبكەین ئەم كارە گرنگە چەندین بەربەستی كۆنی لەسەر رێگای مامەڵەی هاوڵاتییان لابرد و رۆڵ دەبینێت لە ڕێكخستنەوەی شار و جۆرێك ئاسانكاری بۆ هاوڵاتییان، لە ئێستادا رێنماییە نوێیەكانی پێدانی مۆڵەت كاری پێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئەوەی لە گیرفانیدا بۆ مێسی دەگەڕا ئێستا هاندەری مێسی-یە

بابەتی دواتر

كچێك دەستگیركرا چەكێكی 73 ملیۆن دیناریی ساختەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share