ئەوەی لە گیرفانیدا بۆ مێسی دەگەڕا ئێستا هاندەری مێسی-یە

لە مۆندیالی قەتەری 2022 دژبەرانی مێسی بەردەوام دێڕێکیان دووبارە دەکردەوە “کوا مێسی؟”، ئەم دێڕەش وتەی هاندەرێکی سعوودی بوو دوای ئەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بە ئەنجامی (2-1) لە ئەرجەنتینی بردەوە.

ئەو هاندەرە لەنێو میدیاکاندا سەدایەکی بەهێزی دروستکرد، بە تایبەت دوای ئەوەی لە پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیدا چووە بەردەم پێشکەشکار و گیرفانەکانی دەگەڕا و دەیوت کوا مێسی؟ کوا مێسی؟ بەو واتایەی یاریزانانی سعوودیە مێسی-یان لە گیرفانەکانیاندا ونکردووە.

سەیروسەمەرەی مۆندیالی قەتەر لەوەدایە، کە هاندەران بەخێرایی مەیلیان لە هەڵبژاردەیەکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگۆڕن.

یەکێکیش لە سەیروسەمەرەکان ئەو هاندەرەی سعوودیەیە، کە لە دوایین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی “گۆڵ” بە درێس و ملپێچی ئەرجەنتینەوە دەردەکەوێت و وەک هاندەری مێسی خۆی نیشاندەدات.

هاندەرەکە دەڵێت، “ڤامۆس ئارخێنتینا، دەبێت ڕێزی مێسی بگرین”.

وا دیارە ئاستبەرزی ئەفسانەکە کاریگەری لەسەر بۆچوونەکانی دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیە بەهۆی بردنەوەكەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە پشووی راگەیاند

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سعودیە لە یەكەم یاری مۆندیالدا سەركەوتنێكی چاوەڕواننەكراوی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرۆكایەتیی مێسی ئەنجامدا، ریاز…
Total
0
Share