زیاتر لە 150 هەزار فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان پڕکراونەتەوە

وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، زیاتر لە 150 هەزار فۆرم بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان تەواوبووە و لە چەند شوێنێکیش وردبینی بۆ ناوەکان کراوە.

بەرگەشت ئاکرەیی وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان زیاتر لە 150 هەزارکەس بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونەکان فۆمیان پڕکردووەتەوە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆڕمەکان تەواوبووە، لە سنووری ئیدارەکانی دیکەش پێداچوونەوە دەستیپێکردووە، بەڵام تەواوکردنیان کاتی پێویستە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دروستکردنی یەکەکان لە سەرجەم شوێنەکان زەوی بۆ تەرخانکراوە رێکارە یاسایی و ئیدارییەکانی تەواوبوون، تەنها ئەوەندە ماوە کۆمپانیایەک یان وەبەرهێنێک دەستنیشانبکرێت دەست بە دروستکردنیان بکات”.

وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکراشیکرد، “چەندین وەبەرهێن و کۆمپانیا پرۆپۆزڵیان پێشکەشکردووین بۆ دروستکردنی یەکەکان، بەڵام دەبێت هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت بزانین کامەیان بە دیزاینی گونجاوتر و بە کوالێتی باشتر توانای دروستکردنی یەکەکانی هەیە دروستکردنەکەی بدرێت بەو وەبەرهێنە”.

دروستکردن بە دروستکردنی یەکەکان پەیوەستە بەو دۆخە سیاسیی و ئابووریەی لە هەرێم هەیە، گەر کێشەی بۆ نەیەتە پێش بەزوویی دەتوانرێت کارەکان بکرێن.

بابەتی پێشتر

بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بە شێوەیەکی سەیر دەستگیردەکرێت

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات لە ماست، خوێ و هەنگوینەکانی ناو بازاڕ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، سنوورداركردنی حەواڵەی دەرەكی لاببرێت كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت بەو هەنگاوەش…
Total
0
Share