وه‌زاره‌تى كاره‌با واده‌ى به‌تایبه‌تكردنى دابەشكردنی كاره‌باى ئاشكراكرد

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک بە یەکجاریی کۆتاییدێت و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، پرۆسەی بە تایبەتیکردنی بەشی دابەشکردنی کەرتی کارەبا، لە ماوەی ئەمساڵدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا لە ساڵی 2022، بە سەرپەرشتیی وەزیری کارەبا بە دەرکردنی ژمارەیەک بڕیار و ڕاسپاردە بەڕێوەچوو.

● ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرەتای ساڵی نوێ بۆ 3373 مێگاوات بەرزبووەتەوە.

● لێخۆشبوونی لە 15%ی کرێی کارەبا کە تا کۆتایی ساڵ درێژکرابووەوە، کاریگەرییەکی باشی بۆ سەر گەڕانەوەی قەرزەکان هەبوو.

● پڕۆژەی پێوەری زیرەک تا ئێستا 80%ی تەواوبووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە یەکجاری بەکۆتاییدێت.

● هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا دەستپێدەکرێتەوە، سیستەمی دەستنیشانکردنی سەرپێچییەکان لە تۆڕی پێوەری زیرەک کارادەکرێت.

● لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی هاوبەشانی کارەبا، پێویستە 300 هەزار پێوەری دیکەش دابنرێن.

● پرۆسەی بە تایبەتیکردنی بەشی دابەشکردنی کەرتی کارەبا، لە ماوەی ئەمساڵدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پێشتر

داوای خۆڕادەستكردنی زارا موحەمەدی دەكرێت بۆ بەسەربردنی ماوەی زیندانییەكەی

بابەتی دواتر

(NBA) سێڵتیکس لە ئۆرلاندۆ ماجیکی بردەوە و براون ئەستێرەی یارییەکە بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share