وێنە.. بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە منداڵێك برینداربوو

ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – تاسلوجە ڕوویدا، بەهۆیەوە منداڵێكی تەمەن هەشت ساڵ برینداربووە.

سەرچاوەیەك لە هاتوچۆی سلێمانی لە شوێنی ڕووداوەكەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕووداوەكە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیۆندای تۆكسۆن بووە و كاتژمێر 12:50 خوولەكی ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیك تاسلوجە ڕوویداوە.

ئەو سەرچاوەیەی هاتوچۆ، هۆكاری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەی گەڕاندەوە بۆ تیژڕەوی و لەدەستدانی كۆنترۆڵ كە بووەتەهۆی لە ڕێدەرچوونی ئۆتۆمبێلەكە و وەرگەڕانی.

بابەتی پێشتر

فەرمانبەرێکی کارەبای دهۆک بڕی 290 ملیۆن دیناری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەبات

بابەتی دواتر

بەلجیكا 16 منداڵ و شەش ژن لە كامپی هۆل دەگەڕێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share