تەندروستیی جیهانی دوایین پێشبینییەکانی خۆی بۆ کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیمون رادەگەیەنێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردەوە، هەردوو نەخۆشی کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیمون لە ساڵی 2023 قۆناغی مەترسی تێدەپەڕێنن.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس بەڕێوەبەریی گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە جنێف پێشکەشی کرد رایگەیاند، “یەکێک لەو وانە بەسوودانەی دەوڵەتان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەریانگرت ئەوە بوو، چۆن دەوڵەتەکان بە شێوەیەکی خێرا مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و پەتاکاندا بکەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەئێستادا رێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێنج یەکی پار ساڵە لە هەمان کاتی ئێستادا، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا پێویستە لەسەر دەوڵەتان کاربکەن بۆ لەناوبردنی زیاتری نەخۆشییەکە”.

باسی لەوەش کرد، “هێشتا لە بابەتی کۆرۆنادا رێگەیەکی دوورودرێژمان لەبەردەمدایە، هیوامان وایە بۆ ساڵی داهاتوو بتوانین بڵێین کۆرۆنا نەخۆشییەک نییە لە ریزی حاڵەتی لەناکاوەکانی تەندروستیی جیهانی، هەرچەندە ئەم ڤایرۆسە بە شێوەی تەواوەتی لەناو ناچێت بەڵام دەکەوێتەوە سەر مامەڵەکردنی دەوڵەتان لەگەڵ نەخۆشییەکە”.

هاوکات سەبارەت بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون بەڕێوەبەری تەندروستیی جیهانی وتی، “ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشییەکە لە 110 دەوڵەتی جیهان گەیشتووەتە 82 هەزار حاڵەتی تووشبوون لەو ژمارەیەش تەنها 65 کەس مردوون، هیواداراین بۆ ساڵی داهاتوو ئەم نەخۆشییەش لە حاڵەتی لەناکاو دەربهێنین”.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرێكی پێشووی تویتەر بەتۆمەتی سیخوڕی بە زیندانیكردن سزادرا

بابەتی دواتر

سێ دەوڵەت لە ئەندامێتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەشدەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share