دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەر كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر دەگرێت و 4 تۆمەتبار دەستگیردەكات

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق توانیان دوای چاودێكردن و بەداواداچوونی ورد لە ناوچەیەكی سنووری ناحیەی میدان كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر لەناوببەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە هەوڵەكانی بەردەوامە، لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەخت ئەم ئۆپراسیۆنەی ئەنجامداوە و توانرا 4 تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستبگرن بەسەر سەرجەم ئەو ئامێرانەی بۆ دروستكردنی ماددەی هۆشبەر بەكارهێنراون.

لە راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، سوپاسی هاوكاریی بەردەوامی هاوڵاتییان دەكات و داواكارە لە كاتی بوونی هەر گومانێك پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 106 بكەن، بە مەبەستی زیاتر پاراستنی سەرووماڵی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌كگۆرك چی بۆ عێراق و هەرێم پێبوو؟
لە هەرێمی كوردستان تەنها لەگەڵ یەكێتی و سەرۆكی هەرێم كۆبووەوە

دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی ‏نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری ‏خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و شاندێكی ‏یاوەری،…
Total
0
Share