لافاو لە چەند شوێنێكی هەولێر دروستبوو

بەهۆی بارانی بەخووڕەوە لافاو لە چەند شوێنێكی هەولێر دروستبووە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستكردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی بارانی بەخووڕەوە لافاو لە گەڕەكی تەیراوە، بەشێكی شەقامی 60 مەتری و رێگای سەرەكیی هەولێر – كەركوك دروستبووە و بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستبووە.

وتیشی، “تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە ئەو شوێنانە و هاوكاریی هاوڵاتییان دەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچێتە ئیمراڵی

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، سبەینێ وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچینە ئیمراڵی. رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی…
Total
0
Share