سێ دەوڵەت لە ئەندامێتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەشدەکرێن

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دووەمین جار لەسەریەک رێگری لە هەریەکە لە ئەفغانستان و میانمار کرد نوێنەرەکانیان بۆ رێکخراوەکە بنێرن و لیبیاش چاوەڕێی وەڵام دەکات.

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەمساڵیش جارێکی دیکە رەتیکردەوە پێداچوونەوە بە دەرکردنی نوێنەرانی حکومەتی ئەفغانستان و ئەنجومەنی سەربازی میانماردا بکات و لە کۆبوونەوە چەند رۆژی داهاتووی خۆیدا بەشداریان پێبکات، سەبارەت بە لیبیاش بڕیاریداوە گەر هەردوو لایەنی رکابەری وڵاتەکە رێکبکەون ئەوا کورسییەکیان لە رێکخراوەکە پێبدات.

ئەو لیژنەیەی وەڵامی نەرێنی ئەو وڵاتانەی داوەتەوە لیژنەی کارنامەی سەر بە رێكخراوەکەیە کە نوێنەرانی روسیا و چین و ئەمریکا ئەندامێتی دەکەن.

ساڵی رابردوو رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاردانی سەبارەت بە کارنامەی هەریەکە لە میانمار و ئەفغانستان دواخست، چونکە قبوڵکردنی کارنامەکە بە مانای دانپێدانانی رێکخراوەکە دێت بە دەسەڵاتی ئەو وڵاتانەدا و بڕیارە لە ئەیلولی ساڵی داهاتوودا جارێکی دیکە پێداچوونەوەیان پێدابکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی ‘کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا’ بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ئارتی ئەڵمانی-فەرەنسی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە تا ئێستا 20%ی…
Total
0
Share