نەوت زیاتر 3% بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک گەیشتە سەروو 119 دۆلار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ سێشەممە بەرزبوونەوەیەکی زۆری تۆمارکرد، بەهۆی مەترسییەکانی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا و هێرشی حوسییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ بەڕێژەی 3.62% و بەبڕی 3.55 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 119.17 دۆلار.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەڕێژەی 2.48% و بەبڕی 2.78 دۆلار بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 114.9 دۆلار.

دوێنێ دووشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەڕێژەی 7% تۆمارکرد بەهۆی زیاتربوونی مەترسییەکانی سەر بازاڕی نەوت.

وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بەدواداچوون بۆ ئەوەدەکەن چیبکەن تاوەکو سزا بەسەر کەرتی نەوتی ڕوسیادا بسەپێنن بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا، بڕیارە لەم هەفتەیەشدا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەوبارەیەوە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکادا ئەنجامبدەن.

پێشتر یەکێتیی ئەوروپا ژمارەیەک سزای بەسەر مۆسکۆدا سەپاند لەناوشیاندا سزادانی بانکی ناوەندیی ڕوسیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: زیادبوونی نرخی ئالیک هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داخرانی گەرووی هورمز پەیوەندیدار نییە بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک، بەرزبوونەوەی…
Total
0
Share