راوێژکارێکی سودانی: بەهای دۆلار لەبازاڕدا وردە وردە نزیکدەبێتەوە لە بەهای رەسمیی دۆلار

راوێژکارێکی سودانی رایگەیاند، مەترسییەکانی هەڵئاواسان لە بەهای دۆلاردا نەماوە بەرامبەر دینار و وردە وردە بەهای دۆلار لە بازاڕە خۆجێییەکانی عێراق نزیکدەبێتەوە لە بەهای فەرمی دۆلار بەرامبەر دینار کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاریکراوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کەلێنی نێوان نرخی رەسمی ئاڵوگۆڕ و بازاڕی ئازاد رەنگە لە ئابوورییەکدا مومکین بێت کە بازاڕی ئازاد بە تەنیا کاریگەری لەسەر جوڵەی دراو هەبێت، بەڵام هێزی خسنتەڕووی دراو لەماوەی رابردوودا بۆ دراوی بیانیی توانیویەتی کاریگەری باش لەسەر بازاڕی ئازاد دروست بکات.

راوێژکارەکەی سودانی باسی لەوەشکردووە، جیاوازی ئەو دوو بەهایە لە ئێستادا، کە تیایدا بازاڕی هاوتەریب وردە وردە لە بازاڕی فەرمی نزیک دەبێتەوە، بەهۆی کەمی ئاڵوگۆڕی دراوی دروست نەبووە، بەڵکو لەلایەن دەسەڵاتی بانکییەوە بەئەنجام گەیەندراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێستا بەهای دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق و بەشێوەی رەسمیی 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 132 هەزار دینارە، بەڵام لە بازاڕی ئازاددا، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە سەروو 145 هەزار دینارەوەیە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای پلەبەرزكردنەوە خەرجبكات؟

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی دواخستنی هەڵبژاردنین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share