بە ژمارە.. بودجەی بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکان بۆ ساڵی 2023 چەندە؟

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵی 2022 بەشێک لە وڵاتانی جیهان بودجەی ساڵی داهاتوویان پەسەندکردووە و بەشێکیشیان پرۆژەکانیان ئامادەکردووە.

بەهۆی ئەو ئالنگارییانەی زۆرینەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە، بەڵام زۆرینەی وڵاتە عەرەبییەکان لە باشترین دۆخی دارایی خۆیاندان ئەویش بەهۆی ئەو پشتبەستنەی بە فرۆشی نەوت و وەزە هەیانە.

ئەمانەی خوارەوە زەبەلاحترین بودجەی وڵاتە عەرەبییەکانن

-بودجەی سعودییە

خەرجییەکان 1 ملیار و 114 ملیۆن ریاڵ، داهات 1 ملیار و 130 ملیۆن ریاڵ، پێشبینی دەکرێت 16 ملیار ریاڵی سعودیی ساڕێژی بودجە بێت.

 

-بودجەی ئیمارات

خەرجییەکان 63 ملیار و 66هەزار درهەم، داهات 63 ملیار و 613 ملیۆن درهەم، پێشبینی دەکرێت 0.547 ملیار درهەم ساڕێژی بودجە بێت.

 

-بودجەی میسر

ساڵی دارایی میسر لە 1 ی تەمموز دەستپێدەکات و لە 1ی حوزەیرانی ساڵی دواتر کۆتایی دێت، بۆ ئەمساڵ بڕی خەرجییەکانی 2 ترلیۆن و 700هەزار جونەیی میسری بووە، بڕی داهاتیشی 1 ترلیۆن و 52 ملیۆن جونەی بووە، بۆ ئەمساڵ 0.5582 ترلیۆن جونەیی میسری کورتهێنانی هەبووە.

 

-بودجەی کوەیت

ساڵی دارایی کوەیت لە 1 ی نیسان دەستپێدەکات و لە 31ی ئازار کۆتایی دێت، ئەمساڵ بڕی خەرجییەکانی 23.5 ملیار دینار بووە، بڕی داهاتیشی 23.4 دۆلار بووە، بەو پێیەش بڕی ساڕێژی 124ملیۆن دیناری کوەیتییە.

 

-بودجەی جەزائیر

حکومەتی جەزائیر لەمساڵدا زەبەلاحترین بودجەی هەبووە، لە دوای راگەیاندنی سەربەخۆییەوە، کە بڕەکەی 13 ملیار و 918 ملیۆن دیناری جەزائیرییە، کە دەکاتە 98.5 ملیار دۆلاریی ئەمریکی.

 

 

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق: تەنها هاوڵاتییانی هەرێم دەتوانن لە پاسەوانی سنوور دابمەزرێن

بابەتی دواتر

چیرۆکی لویس ئێنریکی و ئیسپانیا کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share