عێراق شەشەم بەشە خۆراکی ئەمساڵ دابەشدەکات

وەزیری بازرگانیی عێراق دەستپێکردنی شەشەم بەشە خۆراكی هاوڵاتییانی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئامادەكارییەكانی کۆمپانیای گشتی بازرگانیی ماددە خۆراکییەکان کۆتاییهاتووە بۆ دابەشكردنی شەشەم بەشە خۆراك و دابەشکردنی بەسەر بریکارەکاندا.

باسی لەوەشكردووە، بەشە خۆراكەكە دابەشدەكرێت بەسەر سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی كە هەڵگری فۆڕمی خۆراكن و سبەتەی شەشەمیش ئاردی جۆری (داس) ی لەگەڵدا دەبێت.

بۆیە داوای لەسەرجەم بریکارەکان کردووە سەردانی کۆگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی خۆراکەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی گرانبوونی هێلکەوە: ڕێکار دەگرینەبەر

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق لەبارەی گرانبوونی نرخی هێلکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “رێکاری پێویست لەوبارەیەوە دەگرنەبەر”. وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share