حكومەتی عێراق: تەنها هاوڵاتییانی هەرێم دەتوانن لە پاسەوانی سنوور دابمەزرێن

سەعد معەن سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، “تەنها هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە پاسەوانی سنوور دابمەزرێن”.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی و لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە دامەزراندن لە هێزەكانی پاسەوانی سنوور هەموو عێراق دەگرێتەوە؟، سەعد معەن سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی جەختیكردەوە، “تەنها هاوڵاتییانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە ریزی هێزەكانی پاسەوانی سنوور دابمەزرێن”.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بڕیاریداوە سێ هەزار كەس لە ریزی هێزەكانی پاسەوانی سنوور بۆ ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دابمەزرێنێت.

لەو بارەیەوە سەعد معەن وتی، دامەزراندنەكە بۆ سنووری ناوچەی یەكە و ئەو هێزانە سەر بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەبن و “هاوشانی برایانی پێشمەرگە، ئەركیان پاراستنی هەرێم دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون: بەبێ هیچ پێوەرێک نرخی کارەبامان بەرزکراوەتەوە

ئەنجومەنی دانیشتووانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون یاداشتێکی ناڕەزایی دەداتە لایەنە بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێم و پارێزگای سلێمانی، جەختدەکەنەوە، بەبێ هیچ پێوەر…
Total
0
Share