چیرۆکی لویس ئێنریکی و ئیسپانیا کۆتاییهات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپاسی لویس ئێنریکی و ستافەکەی دەکات، کە لە ساڵانی ڕابردوودا سەرپەرشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان کردووە، لە هەمان کاتدا بڕیاری دوورخستنەوەیان ئاشکرادەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکی فیدراسیۆنەکەدا هاتووە، “لە ڕۆشنایی بەرەوپێشچوونەکانی ساڵانی ڕابردوودا، فیدراسیۆنی ئیسپانیا بڕیاریدا پڕۆژەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی دەستپێبکات و لویس ئێنریکی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، سەرۆکی فیدراسیۆن، لویس ڕوبیالیس و بەڕێوەبەری وەرزشی، خۆسێ فرانسیسکۆ مۆلینا بڕیارەکەیان بە ڕاهێنەرەکە گەیاندووە.”

لە کۆتاییدا ڕاگەیەندراوەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیادا نووسراوە، “فیدراسیۆنی ئیسپانیا هیوای سەرکەوتن بۆ لویس ئێنریکی و تیمەکەی دەخوازێت لە پڕۆژە پیشەگەرییەکانی داهاتوویان، ڕاهێنەرەکە خۆشەویستی و سەرسامی هاوکارەکانی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی و تەواوی فیدراسیۆنەکە بەدەستهێنا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەمیشە ماڵی یەکەمی دەبێت.”
ئێنریکی لە ساڵی 2019وە پۆستی ڕاهێنانی ئیسپانیای وەرگرتووە، لە مۆندیالی 2022ی قەتەر نەیتوانی سەرکردایەتی پێکهاتەکەی ئیسپانیا بکات بۆ گەیشتن بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان، لە قۆناغی (16) بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب شکستیهێنا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمار کرد.…
Total
0
Share