كاروچالاكیی باخچەكانی سلێمانی لە مانگی ڕابردوو راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی سەر سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 15 هەزار نەمام، دار و دەوەن چێندراون و سێ باخچەش سەوزكراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەرێوەبەرایەتی باخچەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بەردەوامیی خزمەتكردن و سەوزكردنی شەقام و كۆلانەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی، لەم مانگەدا بەم شێوەیە بووە

چاندنی هەزار و 507 نەمام

چاندنی 10 هەزار و 285 دەوەن.

ڕوواندنی سێ هەزار و 341 دار

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە مانگی ڕابردوودا سێ باخچە سەوزكراون كە بریتین لە باخچەی چوارڕیانی شەهیدانی حزبی شیوعی، باخچە و فولكەی ئارینای كۆبانی و باخچەی بەردەم بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.

بابەتی پێشتر

كاروان گەزنەیی بە چەند بەڵگەیەك وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەداتەوە

بابەتی دواتر

فەرمانگەی ئاوی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share