بافڵ جەلال تاڵەبانی كێشەی ژینگەپارێزانی 21 شارەوانی چارەسەركرد

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە فەرمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی یەكێتی كێشەی ژینگەپارێزانی زۆنی (دوکان-چەمچەماڵ)ی چارەسەركرد كه سنووری 21 شارەوانییە.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری خۆی نووسیویەتی، دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٠٢٢/٤/٢٧ لە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشوازیی لە کرێکارانی ژینگە پارێزی شارەوانییەكانی چەمچەماڵ، شۆرش و تەکیەی کاکەمەند كردووە، لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٤/٢٨ توانیویانە داواکاریی مووچەیەکی پێش جەژنی ڕەمەزانیان بۆ دابین بکەن.

باسی لەوەشكردووە، لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بەهەماهەنگیی بەرێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و پشتیوانی دارایی یەکێتی چارەسەری یەکجاریی كێشەی مانگانەی ئەو ژینگە پارێزانە بەشێوەیەكی ڕیشەیی دەكەن كە سنووری 21 شارەوانیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێكی بەپەلە لەبارەی مووچەوە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share