هەولێر.. لە دوکانێکدا 17 دەفتەر دۆلار دزراوە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر  ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی شوبات، ڕایگەیاند کە لە دوکانێکی قوماشفرۆشیدا بڕێکی زۆر پارە دزراوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وتی، “بڕێکی زۆر پارە لە یەکێک لە دوکانەکانی بازاڕی هەولێر کە دوکانی قوماشفرۆشی بووە دزراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە لەسەر ڕوداوەکە”.

هۆگر عەزیز وتیشی، “تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەسەر بڕی پارە دزراوەکە لەبەردەستدا نییە و زانیارییەکانی بەردەست بەتەواوی دروست نییە”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا بڕی ئەو پارەیەی لەو دوکانە دزراوە 17 دەفتەر دۆلاری ئەمریکییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و…
Total
0
Share