وەزارەتی پەروەردە: هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابیندەكرێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابیندەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە بڕیاری حكومەتی هەرێم هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابیندەكرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی دەستیپێكردووە، تا وەكو ئێستا دوو ملیۆن و 717هەزار و 275 لیتر نەوتی سپی بەسەر ناوەندەكانی خوێندندا دابەشكراون كە لە ناوچە ساردەكانەوە دەستیپێكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری: نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، ڕایگەیاند، نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە و گەشتەکانیش 50% کەمیانکردووە. عەتا…
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك بەنارنجۆك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر بووەوە و دەستگیركرا

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە لە كاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنەكەیدا بە نارنجۆك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی…
Total
0
Share