فەرمانگەی ئاوی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات

فەرمانگەی ئاوی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەكاتەوە دەكەن كە پێوەری ئاویان بەستووەو پێوەرەكەیان داخڵی سیستم نەكردووە، پێویستە بەر لە 21-12-2022 سەردانی فەرمانگەی ئاوی سلێمانی بكەن و پێوەرەكەیان داخڵی سیستمەكە بكەن، بە پێچەوانەوە سزای نەبەستنی پێوەریان بەسەردا جێبەجێدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەكەین كە پێوەری ئاویان بەستووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاویان نەكردووە، پێویستە بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو بكەن بۆ ئەوەی پێوەرەكەیان داخڵی سیستم بكرێت”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ” تكایە بەزووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو بكەن بۆ ئەوەی پێوەرەكەتان داخڵی سیستم بكرێت و نەكەونە ئەو تێكڕای پارەی ئاوە كە لە دوایی 21-12-2022ەوە مانگی 80 هەزارتان لەسەر ئەژماردەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان دەنگەکانی منیان بەرزکردەوە

کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بادینان ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان لەلایەن دەسەڵاتەوە، کاریگەری لەسەر بەرزی دەنگەکانی هەبووە.…
Total
0
Share