پەرلەمانتارێك: كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنەكان بەشێوەیەكە نابێت كێشەی مووچە بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت بۆ ساڵی داهاتوو كێشەی مووچە چارەسەربكرێت”.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر شاندی هەرێم سەردانی بەغدای كرد و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و بۆچوونێك هەیە كە مووچە بخرێتە سەر بودجەی سیادی و بۆچوونێكی دیكە هەیە كە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و كێشەی مووچە چارەسەربكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “دڵنیام كێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو چارەسەردەكرێت و ئەو قەرزەی بە هەرێمی كوردستانیش دراوە دواتر لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت و بڕیارە دوای دیاریكردنی كەسێك بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و رێوشوێنەكانی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەستپێبكات و ئەو بڕگانەی پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە هەمواربكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵنیایی دەدرێت، دوورخستنەوەی حەلبوسی كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق كێشە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دروستناكات و…
Total
0
Share