ژمارەیەك پارێزگار لە پۆستەكانیان لادەبرێن و لیژنەیەك بۆ گۆڕینیان پێكهێنراوە.
بە بڕیاری سەرۆك وەزیران، لێكۆڵینەوە لەبارەی كاری پارێزگارەكانەوە دەكرێت و ئەوانەی لە دۆسیەی خزمەتگوزاریدا سەركەوتوو نەبوون، لە پۆستەكانیان دووردەخرێنەوە.
بەپێی زانیارییەكان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بڕیاریداوە لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ دەستنیشانكردنی گەندەڵی، بەكارهێنانی دەسەڵات و خاڵی لاوازی ژمارەیەك پارێزگار و لابردنیان لە پۆستەكانیان.
توركی جەدعان سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی زانیارییەكانی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، سەرۆك وەزیران دركی بە هەستیاریی دۆسیەكە كردووە و بوونی پارێزگاری بێتوانا وایكردووە لیژنەیەك پێكبهێنێت، كە ماوەی دوو رۆژە دەستبەكاربووە و لە مانگی داهاتوودا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ئاشكرادەكات.