ئەو منداڵەی بەیەک چاوەوە لەدایکبوو گیانیلەدەستدا

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو منداڵەی دوێنێ هەینی لە پارێزگای زیقار بە یەک چاوەوە لەدایکبوو گیانیلەدەستداوە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، دوێنێ هەینی لە نەخۆشخانەی روفاعی گشتیی لە باکووری پارێزگای زیقار منداڵێک لەدایکبووە کە تەنها یەک چاوی هەبووە”.

ئاشکراشیانکرد، “منداڵەکە بەهۆی کێشە لە دروستبوونی خانەکانی مێشکی بەو حاڵەتەوە لەدایکبووە کە لە رووی پزیشکییەوە حاڵەتێکی دەگمەنە”.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیا عێراقییەکان باسدەکرێت، منداڵەکە رەگەزی مێ بووە و دوای لەدایکبوونی مردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر پرسی مووچە نەماوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share