پەرلەمانتارێك بێئومێدی لە دۆخی ئێستای هەرێم نیشاندەدات و پێیوایە بەرەو نادیاری و شەڕی ناوخۆ هەنگاو دەنێت.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، هەرێم بەرەو دۆخێکی نادیار و تاریک و شەڕێکی خوێناوی هەنگاو دەنێت.
دەشڵێت، “بەهیوام هەڵەبم، بەڵام ئەو جۆرە لێدوان و بێمنەتی و خۆبەزلزانیانەی لە لێدوانەکانی ئەم رۆژانە دەیبینم بێئومێد بووم”.
پەرلەمانتارەكە وەك ئاماژەیەك سەبارەت بە گرفتی تاكڕەویی لە حكومڕانیدا دەڵێت، “تەنها خۆمان دوژمنی یەکترین” و ئەوەشی نووسیوە، “دار کرمی لەخۆی نەبێت تەمەنی هەزار ساڵە”.