کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەرى نمەباران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سەنتەرى پارێزگاکان هەیە، سبەینێش پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتى نیمچەهەور لەگەڵ هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەى کاتەکان، لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و کەرکوک، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2-3) پلەى سیلیزى.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەرى نمەباران لەسەر هەندێک ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سەنتەرى پارێزگاکان بەشێوەى پروشکەباران، هەندێک کات و ناوچە ئەگەرى بارانێکى مامناوەندى کورت خایەنى هەیە”.

ئاشکراشیکرد، “سبەی هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەى (1-2) پلەى سیلیزى نزمدەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر: لە ئەرکێکی قورسدا هێلیکۆپتەرەکەی ئەزمەڕمان دەرهێنایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، ئەو هێلیکۆپتەرەی لە ئەزمەڕ کەوتبووە خوارەوە، لەلایەن بەشی فڕۆکەوانیی دژەتیرۆرەوە دەرهێندرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر…
Total
0
Share