وتەبێژی حکومەتی ھەرێم: زەفەر بە هەرێمەكەمان نابرێت‏

وتەبێژی حکومەتی ھەرێم پەیامێكی لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر بڵاوكردەوە، جگە لە ئیدانەكردن، دووپاتیدەكاتەوە، هیچ هەوڵێك ناتوانێت زەفەر بە هەرێم بەرێت.

دەقی پەیامەكەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان:

پەیامێک لە وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

 بەرەبەیانی13ی ئاداری 2022، هێرشێکی مووشەکی کرایەوە سەر چەند شوێنێکی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هاووڵاتییانمان دڵنیادەکەینەوە، کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێک بدات.

د. جوتیار عادل

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

13ی ئاداری 2022

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوكاندارانی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی قەرەبوودەكرێنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوكاندارانی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی قەرەبوودەكرێنەوە. د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share