بارانبارینی ئەمساڵ تا چەند ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخانی بەرزکردووەتەوە؟

ئەو بارانەی لە سەرەتای وەرزی بارانی ئەمساڵەوە باریوە، بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان دەڵێت، گەیشتووەتە هەمان ئاستی ساڵی رابردوو.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرزبووەتەوە بەڵام بڕەکەی زۆرنییە، تا ئێستا 2 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، هەرچەندە بڕەکەی زۆر نییە بەڵام دڵخۆشکەرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای وەرزی بارانبارینەوە تا ئێستا 54 ملیمەتر بارانباریوە، ئەوەش هاوشێوەی ساڵی رابردووە کە تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم 54.4 ملیمەتر بووە، وتی، “ئەگەر لەم چەند رۆژەی کۆتایی مانگدا بارانی دیکە ببارێت لە ساڵی رابردوو زیاتردەبێت”.

هەروەها کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان رایگەیاند، تا ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان 10 سانیتمەتر بەرزبووەتەوە.

بەنداوی دووکان لە قەزای دووکان توانای ئەمبارکردنی نزیكەی 7 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە ‌و بەنداوی دەربەندیخانیش دەتوانێت 2 ملیار‌ و 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئوسترالیا گەڕایەوە و تونس پێیەکی لە دەرەوەی مۆندیالە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: هەرێم بەرەو دۆخێكی نادیار و تاریك هەنگاو دەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share