(ڤیدیۆ) سه‌نیگال به‌ سێ گۆڵ کۆتایی به‌ خه‌ونه‌کانی قه‌ته‌ر هێنا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر ده‌ستیپێکرد، هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر تۆمارکرد.

هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال ‌له‌ یاریگای (استاد الثمامه‌) دووه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌نیگال کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی سه‌نیگال له‌ خوله‌که‌کانی 41، 48، 84 له‌لایه‌ن بولایی دییا، فامارا دیدیهیو، بامبا دینگه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی قه‌ته‌ر له‌ خوله‌کی 78 له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د مۆنتاری-یه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ چووه‌ پله‌ی سێیه‌می گرووپی دووه‌م، له‌ هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و هۆڵه‌ندا ڕووبه‌ڕووی ئیکوادۆر ببێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندیی مامۆستایانی کوردی دەدات

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێک بە سەرنشینەکانییەوە ئاوبردی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس لەبارەی پێرلۆوە بڕیاریدا

یانەی یوڤانتۆس لە کۆتایی وەرزدا لە بارەی بەردەوامبوون، یاخود ماڵئاواییکردنی ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەرەوە بڕیاردەدات. بەڕێوەبەری وەرزشیی بیانکۆنێری، فابیۆ…
Total
0
Share