(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئه‌ڵمانیا لوتکه‌ی بوندس لیگای به‌خشییه‌ بایرن میونشن

له‌ چوارچێوه‌ی کێبڕکێکانی هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی به‌رانبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند میوانداری یانه‌ی بایرن میونشنی کرد، باڤارییه‌کان توانیان له‌ ڕووه‌کانی هونه‌ری و تاکتیکی و تاکه‌ که‌سییه‌وه‌ ئاستێکی به‌رزتر له‌ یانه‌ی خانه‌خوێ تۆماربکه‌ن و به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ دوو بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگیان تۆمارکرد.

گۆله‌کانی بایرن له‌ خوله‌که‌کانی 45 و 48 و 80 له‌لایه‌ن داڤید ئالابا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، لیرۆی سانێ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی ڤیستیڤالینیش له‌ خوله‌که‌کانی 45 و 83 به‌ پێیه‌کانی مارکۆ ڕۆیس و ئێرلینگ هالاند‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌ی ئه‌مشه‌وی کلاسیکۆی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 18 خاڵ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ زه‌رده‌که‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و له‌ پله‌ی دووه‌مه‌وه‌ به‌سه‌ر یانه‌ی لایپزیش بازیدا و بۆ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی بۆندس لیگا هه‌ڵکشا، له‌ به‌رانبه‌ردا بوروسیا دۆرتمۆند به‌ 15 خاڵ و جیاوازی یه‌ک خاڵ به‌رانبه‌ر لایپزیش (پله‌ی دووه‌م) له‌ پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ یه‌که‌می گه‌یشته‌ 16 و زینیت بۆ یوروپا لیگ دابه‌زی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share