قۆناغی پاشکۆکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیال چۆن دەبێت؟

پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەردەوامن، تاوەکو ئێستا حەوت هەڵبژاردە سەرکەوتنیان مسۆگەرکردووە و پێنج هەڵبژاردەی دیکەش هەمان هەنگاو دەنێن.

بەپێی یاساکانی (فیفا) لە کیشوەری ئەوروپا 13 هەڵبژاردە بەشداریی مۆندیال دەکەن، 10 هەڵبژاردە ڕاستەوخۆ وەک یەکەمی کۆمەڵەکان لە پاڵاوتنەکانەوە بلیتی قەتەر دەبڕن، سیانی دیکەش لە ڕێگەی پاشکۆکانەوە ئامانجەکە دەپێکن.

کێ بەشداریی پاشکۆکان دەکات؟

10 هەڵبژاردە کە پلەی دووەمی گروپەکانیان بەدەستهێناوە، هاوشانی ئەو دوو هەڵبژاردەیەی یەکەمی گروپ بوون لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆ نەیشن لیگ.

کۆی هەڵبژاردە بەشدارەکان ژمارەیان 12 هەڵبژاردەیە، دەکرێن بە سێ کۆمەڵەوە، هەر کۆمەڵەیەک لە چوار هەڵبژاردە پێکهاتووە.

هەڵبژاردەکان دوو یاریدەکەن، هاوشێوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی و کۆتایی، بە یەک ڕووبەڕووبوونەوە قۆناغی یەکەم پاشان دووەم تێدەپەڕێنن، براوەی هەر گروپێک کە (سێ براوە) دەبن، گەیشتن بە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2022 مسۆگەردەکەن.

 کەی تیروپشک دەکرێت؟

26ی تشرینی دووەمی 2021، کاتژمێر (8:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان، تیروپشکی جیاکردنەوەی کۆمەڵەی پاشکۆکان ئەنجامدەدرێت.

کێبڕکێی هەڵبژاردەکان لە ڕۆژانی 24 و 25ی ئازاری 2022 دەستپێدەکات و یارییە کۆتاییەکان لە 28 و 29ی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێن.

ئەو هەڵبژاردانەش کە بەشداریی پاشکۆکان دەکەن، پێکهاتوون لە: سکۆتلەندا، مەقدۆنیای باکوور، ڕوسیا، سوید، پۆرتوگال، لەچاوەڕوانیی ئەنجامەکانی دیکە بۆ گەیشتن بە 10 هەڵبژاردە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی فشارەوە لقی كەركوكی ‏سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان داخرا

بابەتی دواتر

میلان پۆرتوگالییەکی وەک جێگرەوەی کیسی دەستنیشانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share