خەڵاتەکانی کراوەی ئوسترالیا دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی

خولی 2023ی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا، لە ڕووی دارایی و گوژمەی خەڵاتەکانەوە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕێکخەرانی “کراوەی ئوسترالیا” ئاشکرایانکردووە، لە 16ی کانونی دووەمی 2023دا پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکات، کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەی تێنسی سەرزەوی “گراند سلام”.

گوژمەی خەڵاتەکانیش بە ڕێژەی 3.4% زیاددەکرێن، بەو هەنگاوەش تێچووی خەڵاتەکان دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی کە 76.5 ملیۆن دۆلاری ئوسترالییە (51.6 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی).

براوەی ناسناوی پیاوان و ئافرەتان هەریەکەیان دوو ملیۆن و 975 هەزار دۆلاری ئوسترالی وەردەگرن.

ئەو یاریزانانەش کە لە قۆناغی یەکەمەوە ماڵئاوایی دەکەن بڕی 106 هەزار و 250 دۆلار بەدەستدەهێنن کە بەڕێژەی لەسەددا 3.2 زیادیکردووە، ئەو یاریزانانەش کە دەگەن بە قۆناغی دووەم گوژمەی خەڵاتەکانیان لە خولەکانی پێشوو زیاتر دەبێت و دەگاتە 158 هەزار و 850 دۆلار.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان دەدات لە شەوی سەری ساڵدا

بابەتی دواتر

سێ ئەرجەنتینی کاندیدن بۆ پۆستی ڕاهێنەری بەڕازیل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share