وەزارەتی پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندیی مامۆستایانی کوردی دەدات

وەزارەتی پەروەردەی عێراق، چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە خورماتوو دەركرد و دەتوانن پۆست وەربگرن.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، مەلا كەریم شكور ئەندامی فراكسیۆنی (ی. ن. ك) لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، کێشە و گرفتەکانی مامۆستایانی خوێندنی کوردییان گەیاندووە بە وەزیری پەروەردە و داوای چارەسەریان كردووە، لە وەڵامدا وەزیری پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێكی دەركردووە، كە بریتین لەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە خورماتوو، دەتوانن ھاوشێوەی پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە وەک بەڕێوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانەکان دیاریبکرێن.

بەپێی بڕیارەكان، مامۆستایانی خوێندنی کوردی دەتوانرێت وەک چاودێر لەسەر ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرز و کۆتایی ساڵ و تاقیکردنەوەکانی وەزاریی پۆلە کۆتاکان دابنرێن، هەروەها بەشداربن لە پێداچوونەوە (تصحيح) بە دەفتەری تاقیکردنەوەی پۆلە کۆتان لە رێگەی ئامادەبوونیان لە لیژنەکانی پێداچوونەوە لە ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین.

وتیشی، “وەزیری پەروەردە بڕیاریداوە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بۆ ئەم ساڵ بكرێتەوە، مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە خورماتوو دەتوانن بەپێی رێساکان خۆیان كاندیدبكەن بۆ بوون بە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێكی یەكێتی بەشدارییان لە پرسەی قوربانیانی رووداوە خەمناكەكەی گەرمیان كرد

ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەلار، شێخ ئەحمەد حەمە كەریم ئەندامی مەكتەبی…
زیاتر ببینە

رێککەوتنى تەرخانکردنى نزیکەى ملیارێک دینار بۆ مۆزەخانەى سلێمانى واژووکرا

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ رێککەوتنێک بۆ تەرخانکردنى نزیکەى ملیارێک دینار بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى مۆزەخانەى سلێمانى واژووکرا. بڕیار رەشید، ئەندامى…
Total
0
Share