دۆرتمۆند چیرۆکی هالاند دووبارە دەکاتەوە؟

سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، هانز یواکیم ڤاتسکە جەخت لەوەدەکاتەوە، لەدوای فرۆشتنی ئێرلینگ هالاند بەهرەیەکی دیکە دەگەیەننە لوتکەی تۆپی پێ.

ڤاتسکە بە “تی زێد”ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، “کاتێک ئێرلینگ هالاند ماڵئاواییمان لێدەکات، بەهرەیەکی دیکە دەدۆزینەوە و بەرەوپێشی دەبەین تاوەکو دەبێتە ئەستێرەیەکی جیهانی”.

ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ ڕۆمانۆ لەوبارەیەوە ئاشکرایکردووە، کە بەڕێوەبەرانی بوروسیا دۆرتمۆند چاویان بڕیوەتە دوو ئەستێرەی جیهانی و لەهەمان کاتدا ئامانجیان فرۆشتنی ئێرلینگ هالاندە بە نرخێکی بەرز.

یەکێک لەو بەهرانەی یانە زەردەکەی ئەڵمانیا چاودێری دەکات، کەریم ئادیمی بەهرەمەندی ئەڵمانی یانەی ڕێدبوڵ ساڵزبۆرگی نەمساییە، دووانی دیکەش لەوانەی دۆرتمۆند هەوڵیان بۆدەدات، تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری چێڵسی و ئانتۆنی مارسیالی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتدن.

لەکۆتاییشدا ڤاتسکە دووپاتیکردووەتەوە، مارکۆ ڕۆز-ی ڕاهێنەر لە پێگەکەی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت، خۆشحاڵی ئەندامانی ئەنجومەنی ئیدارەی دۆرتمۆندیش نیشاندەدات بە کارکردن لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە.

بابەتی پێشتر

سوارێز پێش مێسی کەوت

بابەتی دواتر

"كێشەكە چارەسەر دەكرێت"‏ <br>ڕاگرتنی بەنزینەكەی بەغداد چ كاریگەرییەكی لەسەر نرخ دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share