ئۆتۆمبێلێک بە سەرنشینەکانییەوە ئاوبردی

ئۆتۆمبێلێک بە سەرنشینەکانییەوە ئاوبردی، دواتر چەند گەنجێك سەرنشینەكانیان رزگاركرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێک لە گوندی “قوشەلان”ـی ناوچەی داودەی سنووری قەزای خورماتوو ئاوبردی، بەڵام گەنجانی دانیشتووی گوندی “لەک” ئۆتۆمبێلەکەیان دەرهێنا و سەرنشینەکانی له خنكان رزگارکران.

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە، چەندین كانیی وشكبووی ناوچەی گەرمیان بووژاونەتەوە و هەردوو چەمی “ئاوەسپی” و “بەلەگە” لە سنووری داودە كە بەهۆی وشكەساڵی و كەمبوونەوەی ئاوەوە وشكیانكردبوو، ئەمڕۆ ئاوێكی زۆریان تێچووە و لافاو لە ناوچەكەدا دروستبووە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: لە سبەینێوە دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەكەین

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share