وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕکردنەوەی سێ پۆستی بەتاڵ رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سێ پۆست بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى رادەگەیەنێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، “سێ پۆست بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى ڕادەگەیەنین کە پێکهاتوون لە (بەڕێوەبەرى گشتى سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی،  بەڕێوەبەرى گشتى سەنتەری توێژینەوەی تەندروستی و بایۆمیدیکڵ و ژینگە، بەڕێوەبەرى گشتى سەنتەری توێژینەوەی زانستە سروشتیەکان و کشتوکاڵ و ئەندازیاری)”.

ئاماژەی بەوە کردووە، “پێویستە پێشکەشکار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت، نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت، خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت”.

باسی لەوەش کردووە، “ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت”.

ئاشکراشی کردووە، “دواکات بۆ پێشکەشکردنی سی ڤی  و پوختەی راژە، یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى، لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان، کۆتایی دەوامى رێکەوتى  1ی کانوونی یەکەمی 2022، لە رێگەی ئەم لینکەوە دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە خوێنی رژاوی رۆڵەکانمان لەیادنەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. بەرێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share