حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران هاتەدەنگ

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران هاتەدەنگ و رایگەیاند، سەقامگیریی ھەرگیز لە ڕێگەی توندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە توندترین شێوە ھێرشی شەوی رابردووی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین، پێشێلکاریی بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێشێلکردنێکی ئاشکرا و زەقی یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، ئەم شاڵاوە لە دژی ھەرێمی کوردستان رابگرێت، چونکە سەقامگیریی، ھەرگیز لە رێگەی توندوتیژییەوە دەستەبەر نابێت”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، “حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوا لە دۆست و ھاوبەشانی لە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە گشتی دەکات، کە ھەڵوێستێکی روون و راشکاویان بەرامبەر ئەم ھێرشە بەردەوامانەی ئێران ھەبێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە درەنگانی شەوی رابردوو، جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی ئێران بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان بۆردومان کردەوە.
لە بۆردومانەکانی شەوی رابردوودا چەند کەسێک لە پێشمەرگەکانی حدکا زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاکسازیی…
زیاتر ببینە

دوا هەڵوێستی دادگای فیدراڵی لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە روونکردنەوە لەسەر سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو بدات. سۆران عومەر، ئەندامی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هۆکاری ڕێگریكردن لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی ئاشکرادەکات

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لە گوندی ئەڵمانی بەهۆکاری ئەوەی بناغەی مزگەوتەکە لەسەر خەزانێکی ئاو دروستکراوە.…
Total
0
Share